کانونی یه‌که‌م 31, 2019 15:48 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بۆردومانی پێگەی دژەتیرۆری ئێراق، داکۆکی ئاشکرای کۆشکی سپی لە داعشە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆکاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئەمریکا بە پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی عێراق، بەئاشکرا پێگەی چالاکی دژە ترۆریزم بۆردومان دەکا.

"حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆکاروباری نێودەوڵەتی لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: لەوپەڕی قەیرانی داعش لە عێراق، ئەمریکا بەوردیی لە پەیوەندیی ژەنەراڵەکانی لەگەڵ سەرۆکانی داعش لە موسڵ ئاگادار کرایەوە کە وەڵامێکی ڕازیکەرانەی نەبوو.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها وتی: ئێستا، کە ئەمریکا بە پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی عێراق، بەئاشکرا پێگەی چالاکی دژە ترۆریزم بۆردومان دەکا، ئایا ئەو کردە بەمانای داکۆکی ئاشکرای کۆشکی سپی لە داعش نییە؟

سەرپەیڤ