کانونی دوھەم 03, 2020 17:39 Asia/Tehran
  • درێژەی کاردانەوەی کەسایەتیە عێراقییەکان بە تیرۆری ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس

کەسایەتییە ڕامیاریی و ئایین زایەکانی عێراق لەکاردانەوە بە تیرۆری سەردار ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، ئەو دڕندەکاریەیان بە "شەڕخوازیی گڵاوی"ی ئەمریکیەکان پێناسە کرد.

"هادی عامری" لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا داوای لەهەموو گرووپە سیاسییە عێراقییەکانی ویست لەئاراستەی دەرکرانی هێزە بیانییەکان لە عێراق یەکبگرن چونکە ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق جگە لە خوێن ڕشتنی زۆرتر ، چ ئەنجامێکی نابێ.

عامری وتیشی: "ئەو کردە تاوانکارانە کرێتە ئیدانە دەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو کردەیە جگە لە بەرزکردنەوەی ئیرادەو ورە لە درێژەپیدان بە ڕێبازی جەهاد و فیداکاری لەپێناو بنەماو بەها خوداییەکان، چی تری بەدواوە نییە".

شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای دینیی عێراق ئەمرۆ لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی کەربەلا ڕایگەیاند، ئەوەی وا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا ڕووی دا پەلامارێکی دڕندانەو پێشێلکەری سەروەریی عێراق بوو.

نووسینگەی سەرۆک کۆماریی عێراقیش لەبەیاننامەیەکدا وێڕای وشداریدان لەبارەی شوێنهاتە ئاسایشیەکانی شەهیدکرانی حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسداران و حاج ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەو تاوانەی شەرمەزار کرد.

ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.

سەرپەیڤ