کانونی دوھەم 09, 2020 08:08 Asia/Tehran
  • نامەی عێراق بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە هەنگاوی تیرۆریستیی ئەمریکا

نوێنەری عێراق لە رێکخراوی نەتەوەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش خوازیاری ئیدانە کرانی تاوانکاریی تیرۆریستیی ئەمریکا لە تیرۆرکردنی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و 8 کەس لە هاوڕێکانیان بوو .

محەممەد بەحرولعلوم نوێنەری عیراق لە رێکخراوی نەتەوەکان لەم نامەیەدا ، پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و تیرۆریستیەکانی ئەمریکا بوسەر فڕۆکەخانەی بەغدای کە بووە هۆی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و هەشت کەس لە هاوڕێیانیان ، بە کارێکی نایاسایی وەسفکرد و گوتی : هەر جوڵەیەکی سەربازیی لە عێراق بێ رەزامەندیی حکومەتی ئەم وڵاتە کارێکی دنەدەرانە دێتە حیساب .

 

سەرپەیڤ