کانونی دوھەم 09, 2020 16:08 Asia/Tehran
  • کەم کرانەوەی ڕێژەی چەکدارانی ئیسپانیایی لە ئێراق

لەئاکامی دڕەندەکاری ئەمریکاو پەرەدان بە بارگرژی لە ڕۆژئاوای ئاسیا ئیسپانیا ڕایگەیاند کە ڕێژەیەک لە چەکدارەکانی خۆی لە ئێراقەوە ڕادەگوێزێتە وڵاتی کوەیت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی "دەیلی پۆست" لەئاکامی پەرەی قەیران لەناوچە لەدوای پەلامارە ڕەشەکوژیەکەی ئەمریکاو شەهیدکرانی سەردار قاسم سڵێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئێران "کارمەن کالۆی"  جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا وتی : ئەو چەکدارانەی وڵاتەکەی کە لە ئێراق جێگیرن و هەنووکە لە دۆخێکی قەیراناوی دان ، ڕاگوێزراونە کوەیت و رێژەیەکی کەم لە ئێراق دەمێننەوە.

لەئاکامی هەڕەشەی ئێران لەمەر تۆڵەسەندنەوەیەکی سەخت لە ئەمریکا کە سەرلەبەیانی چوارشەم بەشێکی بەرێوە چوو، وڵاتانی ئیسلۆنی و لیتۆنی و کڕۆواسی"ش ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان لە ئێڕاق دەکشێننەوە.

پارلمانی ئێراقیش ڕۆژی یەکشەمی پێنجی ژانویە لەپاش تیرۆری ناجوانمێرانەی سەردار سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس"ی جێگری ڕێکخراوی هێزی بەرگری جەماوەری واتە حەشدی شەعبی ئێراق هاوڕێ لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لە قارەمانانی خەبات بە دژی ڕەشەکوژی دەنگیان دا بە دەرکردنی سەرجەم هێزە دەرەکیەکان لەو وڵاتە.

سەرپەیڤ