کانونی دوھەم 10, 2020 16:34 Asia/Tehran
  • داواکاری ئایەتۆڵڵا سیستانی بۆ پێشکەشکردنی ڕێگە چارەیەکی ڕامیاری لەپێناو کۆتایی هێنان بە قەیران لە ناوچەکە

زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق داوای لە سەرجەم لایەنە ڕامیاریەکان کرد هەوڵ بدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی ڕامیاریی لەپێناو کۆتایی هێنان بە قەیران لە ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " ئایەتۆڵڵا سیستانی" زانای پلە بەرزی شیعەکانی عێراق بە دەرکردنی بەیان نامەیەک کە " عەبدولمەهدی ئەلکەربەلایی نوێنەری لە خۆتبەکانی نوێژی کەربەلا خوێندیەوە وتی: تەشەنای گیرەوکێشەی ئاسایشتی وسیاسی دەبێتە هۆی پەرەی دەستێوەردانەکان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.ئایەتۆڵڵا سیستانی بە ڕەخنە گرتن لە بنپێکردنی دەسەلاتدارەتی وسەروەری نیشتمانی عێراق ، ئەوەی بە سەرچاوەگرتوو لە شوێنهاتە کانی قەیرانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە زانی ولە لایەنە عێراقیەکان داوای کرد بەرژەوەندی تاکی وەلا بنین ولەگەڵ یەکتر هاودەنگ بن. زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق حەوتەی ڕابردویش بە مەحکوم کردنی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بنکە وبارەگای حەشدی شەعبی ، هەڵمەتی سەربازی ئەمریکا لە عێراقی بنپێکردنی دەسەڵات و سەروەری ئەم وڵاتە زانی.

سەرپەیڤ