کانونی دوھەم 15, 2020 07:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی عادل عەبدولمەهدی لەسەر چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق پێی داگرت لەسەر بڕیاری وڵاتەکەی و هۆگریی هەموو لایەنە عێراقییەکان بە چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق رۆژی سێ شەممە لەچاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ "فیلیپ ئەکرمەن"ی بەرپرسی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان و "ئۆلە دیبل"ی باڵوێزی ئاڵمان لە بەغدا ئەنجامی دا، وتی: حکومەتی عێراق بەتەواوەتی لەئاراستەی جێ بەجێ کردنی پەسەندکراوەی پەرلەمان لەمەڕ دەرکرانی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە هەنگاوهەڵدەگرێ.

عەبدولمەهدی هەروەها جەختی کرد لەسەر هاوکاریی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەو جیهان بە شێوازێک کە ئاسایش و سەروەریی نیشتمانیی وڵاتەکەی پارێزراو بێ.

لەو چاوپێکەوتنەدا دوولایەن لەبارەی کەمکرانی کێشەو ناکۆکییەکان و پێش گرتن بە هەڵایسانی شەڕ لەناوچەش وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ