کانونی دوھەم 18, 2020 17:58 Asia/Tehran
  • پێداچوونەوەی  ئێراق سەبارەت بە پەیوەندیی ئاسایشی لە گەڵ  ئەمریکا

وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق باسی کرد لە پێداچوونەوە لە پەیوەندی ئاسایشی لە گەڵ ئەمریکا .

عەبدولکەریم خەلەف  وتەبێژی فەرماندەری گشت  هێزە چەکدارەکانی  ئێراق  ئەمڕۆ شەمە  بە وتنی ئەوەی کە  دەوڵەتی   ئێراق لەو بارەوە خەریکی وتووێژ  لە گەڵ  ئەمریکایە  وتیشی :  ئامانجی    دەوڵەت لەو  وتووێژانە  پاراستنی  بەرژەوەندیەکان و دەسەڵاتداریەتی  ئێراق  لە هەر بارودۆخێکە . ناوبراو  هەورەها  وتی :  یەکێک  لە پرسەکانی  باسکراو  لەو وتووێژانە  هاوپەیوەندە بە ئامادە بوونی   هێزەکانی  ناتۆ  لە ئێراق  و مەرجی  درێژەی  ئامادە بوونی  سەربازانی   ئەمریکایی لەو وڵاتە  لە چوارچێوەی هێزەکانی ناتۆیە . وتەبێژی فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی  ئێراق  ڕۆژی ڕابردوو هەین وتی   ئەمریکا بە پێشێلکردنی  هەموو   یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان و دەسدرێژی  بۆ سەر خاکی ئێراق  ئیرادەی  ئێراقیەکانی بۆ دەرکردنی  هێزەکانی   بیانی  لە هەموو خاکی  ئەو وڵاتە بۆ وێنە  هەرێمی کوردستان   لێبڕاوانە تر کرد  .  بە دوای تڕوڕی   ناجوامێرانەی  سەرداری سێپەهبود قاسم سولەیمانی  فەرماندەی فەیلەقی سپای پاسداران و ئەبوومەهدی موهەندێس جێگری سەرۆکی  ڕێکخراوی حەشدی شەعبی  لە لایەن  دەوڵەتی   تڕوڕیستی  ئەمریکا  لە بەغدا  نوێنەرانی  پەرلەمانی  ئێراق  گەڵاڵەی  دەرکردنی سەربازانی   ئەمریکایی  لە خاکی  ئێراقیان پەسەن کرد .

سەرپەیڤ