کانونی دوھەم 18, 2020 19:50 Asia/Tehran
  • باجخوازی تڕەمپ  لە ئێراق

دوناڵد تڕەمپ بە دوای پەسەن کراوەی پەرلەمانی ئێراق لە مەڕ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکا لەو وڵاتە لە باجخوازیەکی نوێدا خوازیاری وەرگرتنی 35 میلیار دولار لە بەغدا بووە .

 بە گۆێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا وشداری دا  ئەگەر بێتو سەربازانی ئەمریکایی  ناچار بە چوونەدەر  لە ئێراق بوون بەغدا دەبێ  تێچووی  سەرمایەنانەوەی  ئەمریکا  لە ئێراق بدات  یان ئەوەی  کە بە واشنگتون    ڕێگای مانەوە لەو وڵاتە نەدات .  تڕەمپ  هەروەها  بە بێ  ئاماژە  بە  جەنایەتەکانی  نزیکەی  دوو  دەیەی ئەمریکا  لە ئێراق کە بووە هۆی  کوژرانی سەدان  هەزار  شاروومەندی  ئەو  وڵاتە  هەڕەشەی کرد  ئەگەر بێتوو سەربازانی  ئەمریکای  بچنە دەرەوە بە توندی ئێراق  بایکوت دەکات . بە دوای جەنایەتە تڕوڕیستیەکانی  ئەمریکا  لە فڕگەی یەغدا  پەرلەمانی  ئێراق یاسای  دەرکردنی  سەربازانی هاوپەیمانی  ئەمریکایی بە ڕواڵەت  دژە داعشی بۆ وێنە  سەربازانی  ئەمریکای پەسەن کرد . نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق هەروەها خوازیاری پێشکەشکرانی سکاڵای فەرمی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی  ئاسایش  دژی ئەمریکا بە هۆی کردەوەی  تڕوڕیستی واشنگتون بۆ شەهید کردنی  سەردار سێپهبۆد سولەیمانی و ئەبوو مەهدی  موهەندێس و هەشت کەس لە هاوڕێیەکانی بوون .

سەرپەیڤ