کانونی دوھەم 18, 2020 20:30 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێراق دیداری کرد

سەرۆک کۆماری ئێراق لە دیداریدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەردەن جەختی کرد کە ئێراق هەرگیز نابێتە شوێنی دەسدرێژکار بۆ سەر هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ بەڵکوو دەبێتە کۆڵەکەی سەرەکی کۆبوونەوەی دۆستان و برایان .

بە گۆێرەی هەواڵدەری فارس  بەرهەم  ساڵح سەرۆک کۆماری  ئێراق  لە کوشکی سەلامی بەغدا   میوانداری  ئیمەن  سەفدی  وەزیری  دەرەوەی  ئەردەن و شاندی هاوڕێ  ئەو بوو . وەزیری  دەرەوەی  ئەردەن  لەو  دیدارەدا  وێڕای   ڕاگەیاندنی  سەلاوی  عەبدوللای دووهەم  شای ئەردەن  بە سەرۆک کوماری  ئێراقی  وتی  شای  ئەردەن جەختی  کرد لە سەر ئاسایش و سەقامی  ئێراق وەک  میحوەری  سەرەکی  ئاسایشی ناوچە . سەرۆک کۆماری ئێراقیش جەختی کرد لە سەر  پێویستی  پتەو کردنەوەی بنەمای  ئاشتی و سەقام  لە ناوچە و بەرگرتن لە شەڕ و تێکهەڵچوون .