کانونی دوھەم 20, 2020 11:36 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی بەرایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و ئەگەری دەستنیشانکرانی لەم حەوتەیە

ژمارێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنە جیاجیاکانەوە باسی رێککەوتنی بەرایی دەکەن لە سەر سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئەم وڵاتە و ئەگەری دەسنیشانکرانی لەم حەوتەیەدا .

رۆژنامەی سەباحی عێراق لە ژمارەی  رۆژی یەکشەممەی دا لە زمان چوار ئەندامی  ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە لە فراکسیۆنەکانی سائیرون ، فەتح ، سادقون و بینیاتنانەوە نوسیویەتی رێکەوتنی بەرایی بۆ دیاری کردنی بەربژاری دواجاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەدەس هاتووە و پێشبینی دەکرێ فەرمانبەری پێکێهنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەم حەوتەیە دەسنیشان دەکرێ .

ریاز مەسعوودی ئەندامی  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی سائیرون لەمبارەوە گوتی : گروپە سیاسیەکان بەم باوەڕە گەیشتوون کە پێویستە کەسایەتیەکی سازگار لە گەڵ شوناسی قۆناغی ئێستا و نەک داوای پارتەکان هەڵبژێردرێ .

محەمەد بەلداوی لە هاوپەیمانی فەتحیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی بەرایی گروپە شیعەکان بۆ ناساندنی کەسێک وەک بەربژاری پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و راگەیاندنی ناوی ئەو لەم حەوتەیەدا جەختی کردەوە : گروپە سیاسیەکان لە سەر ناساندنی کەسێک بە هەندێ رێککەوتن گەیشتوون و شیعەکان ئەم حەوتەیە ناوی دێنن .