کانونی دوھەم 20, 2020 17:47 Asia/Tehran
  • پیلانی ئەمریکا لەبەلاڕێدابردنی خۆپێشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی عێراق

سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ، دەور و رۆڵی ئەمریکا لە تاوپێدانی گرژیی وئاڵۆزیەکان لەڕەوتی خۆپێشاندانەکانی سەرشەقام لەعێراقی لەقاودا.

"حەسەن شاکر" سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەلمەعلومە"دا وتی: سەرکردەکانی ئەمریکا لەڕێی سوتاندنی دامەزراوەو ڕێکخراوە حکومەتی و تایبەتیەکان لە عێراق، لەهەوڵی دروست کردنی پاشاگەردانی لەو وڵاتەدان.

شاکر وتیشی: چەند لایەنێکی ناوخۆیی لە عێراق، پەیوەندیی پتەویان لەگەڵ ئەمریکادا هەیەو بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە گەنجانی عێراقی، لەهەوڵدان خۆپێشاندانی ئاشتیانە بەلاڕێدا ببەن و وڵات بەرەو بشێوی و ئاڵۆزیی پاڵپێوەنێن.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە هەروەها وتی کە هەرجارەو بڕیارێکی نیشتمانی لەعێراق دژ بەئەمریکا دەگیردرێ، وڵات بەرەوڕووی کێشەو گرفت و نائارامی و پاشاگەردانی دەبێتەوەو ئەوەش پێشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا دەستی هەیە لەو ڕووداوانەدا.

عێراق لەچەند مانگی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیدارییە بەڵام ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە لەچەند حەوتەی ڕابردوودا باری توندوتیژیی بەخۆیەوە گرتووەو دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ