کانونی دوھەم 20, 2020 18:42 Asia/Tehran
  • پیلانی ئەمریکا لە بەلارێ دابردنی خۆپێشاندانی ئاشیتانەی خەڵکی عێراق

سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق لە دەورگیڕانی ئەمریکا لە پەرە پیدانی ئاڵوزی لە ڕەوتی ناڕەزامەندیەکانی شەقام وبازاڕ لە عێراقی ئاشکرا کرد.

" حەسەن شاکر" سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ئەمرٶ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلومە وتی: بەکرێگیراوانی ئەمریکا لە ڕێگەی ئاگردانی دامەزراوە وڕێکخراوەکانی دەوڵەتی وتایبەتی لە عێراق لەدووی بەدی هێنانی شلە ژاوی وئاڵوزی لەم وڵاتەن . شاکر وتیشی: بڕێک لە لایەنەکانی ناوخۆیی لە عێراق ، پێوەندی پتەویان لەگەڵ ئەمریکا نهەیە وبە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە گەنجانی عێراق ، لە دووی بە لارێدابردنی خۆپێشاندانە ئاشتیخوازانەکان و بەدی هێنانی ئاژاوە لە وڵاتن . ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: هەرجار بڕیارێکی نیشتمانی لە عێراق لەدژی ئەمریکا دەگیردرێت، وڵات توشی پەرەی ئاڵوزی وناهێوری وشڵە ژاوی دەبێت وئەم کارە پیشان ئەدات کە لە پشت پردەی ئەم ڕوداوانە ئەمریکایە. عێراق لە مانگەکانی ئەم دواییە شایەتی بەڕێوە بردنی خۆپێشاندان لە ناڕەزایەتی  دەربڕین بە دۆخی خراپی خزمەت گوزاری گشتیی ، نەبوونی هەل ودەرفەتی کار وگەندەڵی ئیداریە بەڵام ئەم ناڕەزایەتیانە لە حەوتەکانی ئەم دواییە  توندوتیژی لێکەوتووەتەوە ودەیان کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ