کانونی دوھەم 21, 2020 07:36 Asia/Tehran
  • محەممەد تەوفیق عەلاوی بوو بە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق

ژێدەرە ئێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە محەممەد تەوفیق عەلاوی بووە بە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند: "بەرهەم ساڵح" ی سەرۆک کۆماری ئێراق ئێوارەی دووشەممە، "محەممەد تەوفیق عەلاوی" پاش چەندین هەفتە بگرە و بەردە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق ناساندووە.

دەگوترێ عەلاوی لە نێو لسیتی سێ کەسیی بەرهەم ساڵحدا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق دەس نیشان کراوە.

عەلاوی لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە دوو خول نوێنەری پەرلەمانی ئێراق بووە. ئەو هەروەها لە دەوڵەتی نووری مالکیشدا وەزیری پێوەندییەکان بووە.

عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سیەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری لە چەندین شاری ئێراق وازی لە پۆستەکەی هێنا و لەو کاتەوە تا پێناسە کرانی سەرۆک وەزیرانی نوێ، دەوڵەتەکی بە دەوڵەتی بەرەپێش بردنی کاروبار ناو دەبرا.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێراق لە ماوەی چەن مانگی  ڕابردوودا لە چەن پارێزگایەکی باشووری ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕیبن بەرامبەر بە لاواز بوونی ڕاژەکاریی دەوڵەت، بێکاری و گەندەڵی ئیداری بەڕێوە چووە. ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە  سەرەتا لە بەسرەی باشووری ئەم وڵاتەوە دەستی پێ کرد و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کەمبوونی کارەبا، ئاو و بێکاری لاوان بوو و پاشان کێشرایە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی ئێراق.

بەم حاڵەشەوە بە پێی هەندێ بەڵگەی جێبڕوا دەرکەوتووە کە  دەزگەی هەواڵگریی عەرەبستان و پارتی هەڵوەشاوەی بەعس لە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێراق و پاڵ پێوە نانی بەرەو توند و تیژی دەستیان هەیە.

سەرپەیڤ