کانونی دوھەم 23, 2020 13:29 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: ئێران ڕۆڵگێڕێکی ژیۆپۆلۆتیکی گەورەیە لە ناوچەکەدا

سەرۆک کۆماری عێراق پێی داگرت: عێراقییەکان خوازیاری دامەزرانی پەیوەندییەکی باشن لەگەڵ ئێراندا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لەپاش وتاردانەکەی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی جیھانیی ئابووری لە شاری داڤووسی سوییسڕا لە دیمانەیەک دا وێڕای پێداگری لە سەر پێویستیی وتووێژ لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند: ھیچ وڵاتێک نابێ ئەوە بۆ عێراق دیاری بکات کە پەیوەندیی لەگەڵ کێ ھەبێت و چۆن ئەو پەیوەندییەی دامەزرێنێت.

سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا وتیشی: داخوازیی بۆ کشانەوەی ھێزی ئەمریکی لە عێراق نیشانەی ھەوڵی دوژمنکارانە نییە، بەڵکو کاردانەوەیەکە لە ھەمبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە عێراقییەکان لە ڕووی خەوشاندنی سەروەریی وڵاتەکەیانەوە دەیبینن.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھێمای ئێران بوو کە پشتگریی لە ھێزەکانی عێراق دەکردو لە ماوەی ساڵانی خەباتی دژی تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش شان بە شانی جەماوەری عێراق شەڕی دەکرد. 

دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند. 

جێگای ئاماژەیە سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی»  بە پێی  بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو.

سەرپەیڤ