کانونی دوھەم 23, 2020 14:37 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ئەمریکیی ھەینی، دووپات بوونەوەی شۆڕشی ١٩٢٠ی عێراق دژی کۆڵۆنیالیستی بریتانیا

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وتی:خۆپیشاندانی دژی ئەمریکیی ھەینیی ئەم حەوتەیە وەبیرھێنەرەوەی شۆڕشی ١٩٢٠ی جەماوەری عێراق دژی کۆڵۆنیالیستی بریتانیایە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان، «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕۆژی چوارشەممە پێی داگرت:خۆپیشاندانی ملوێنیی جەماوەری عێراق دوای بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوانە بەغدای پێتەختی عێراق،«شۆڕشی عەشرین» دەبێت.

«شۆڕشی عەشرین» کە لە مانگی مای ١٩٢٠ ڕووی دا، ڕاپەڕینی گەورەی عێراق دژی داگیرکرانی ئەم وڵاتە لە لایەن ھێزەکانی بریتانی بوو کە سەرەتا لە بەغدا دەستی پێ کراو خێرا بەرەو ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لەوانە کەربەلا پەرەی سەند.

«قەیس خەزعەلی» ھەروەھا پێی داگرت: گەلی عێراق داگیرکەران ناچار بە کشانەوە دەکات.

«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق حەوتەی ڕابردوو جەماوەری ئەم وڵاتەی بۆ بەرپاکردنی خۆپیشاندانی ملوێنی بۆ ئیدانەکردنی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی بانگێشتن کرد کە ئەمەش لەگەڵ پێشوازیی گەرم و گوڕی تاقمەکانی خۆڕاگری و ھەروەھا جەماوەری عێراق بەرەوڕوو بووەوە.

دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند.

گەلێک لە کاربەدەستانی عێراقی لەوانە «عادڵ عەبدولمەھدی» سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتە لەپاش پەسەند کراوەکەی پەرلەمان، جەختیان کردووە لە سەر کشانەوەی ھەرچی خێراتری لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھاوڕێکانیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

جێگای ئاماژەیە سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی»  بە پێی  بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو.

سەرپەیڤ