کانونی دوھەم 23, 2020 16:44 Asia/Tehran
  •  نوێنەری پەرلەمانی عێراق : ڕێپێوانی ڕۆژی هەینی کۆپرسیەکە بەئامانجی چوونەدەری ئەمریکا

ئەندامێکی هاوپەیمانی "فەتح" لەپەرلەمانی عێراق گوتی : خۆپیشاندانی ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ئێراق وەک کۆپرسیەکی جەماوەری وایە بەمەبەستی نەیاریەتی لەگەڵ بوونی ئەمریکا لە وڵاتەکەی .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛"موحەممەد ئەلبەلداوی" ئەندامی هاوپەیمانی ئەلفەتح لەپەرلەمانی عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە بەباسکردنی ئەمەی خۆپیشاندانی رۆژی هەینی هەڵوێستی خەڵکی عێراق لەبارەی ئامادەبوونی ئەمریکاییەکان لە خاکی ئەم وڵاتە نیشان ئەدات گوتیشی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئامادەبوون لە عێراق بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە.

خۆپیشاندانی سبەینێ ٢٤ـ ژانڤییە لە سەر بانگێشتنی کەسایەتییەکان و گرووپەکانی سیاسی دینی و نیشتمانی عێراق دوای خویندنەوەی نویژی جۆمعە لە شارە جۆر بە جۆرەکانیی ئەم وڵاتە لە وان بەغدا،بەناو و نیشانی "ئینقلابی عەشرین" بەڕێوە دەچێت.

  لەئاکامی پەلاماری ترۆریستی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا لە سێهەمی ژانڤییە کەبوو بە هۆی شەهداەتی ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیو "ئەبوو مەهدی موهەندیس"جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق، نوێنەرامنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێنجەمی ژانڤییە گەڵاڵەی دەرکردنی لەشکەرییە ئەمریکاییەکان لە خاکی عێراق یان پەسەند کرد.

زۆرێک لە کاربەدەستە عێراقییەکان لە وان "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵآتە دوای پەسەند کراوەکەی پەرلەمان،جەختیان کردووە لە سەر چوونە دەری هەرچی خێراتری لەشکەرییە ئەمریکاییەکان لە عێراق.

سەرپەیڤ