کانونی دوھەم 24, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • پێداگری ئایەتووڵڵا سیستانی لەسەر یەکگرتوویی و پارێزرانی سەروەری خاکی ئێڕاق

ئایەتووڵڵا سەیدعەلی سیستانی مەرجەعی مەزنی شیعەکانی ئێراق پیداگری کرد کە هیچ پاساوێک نابێ ببێ بۆ پێشێلی سەروەری خاکی ئێراق و دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە جا لەلایەن هەرکەس و لایەنێک و بەهەر بیانوویەک بێ .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا لە ڕاگەیاندراوەکەی مەرجەعی ئایینی ئێراق دا هاتوە کە ئەمڕۆ لەلایەن حوججەتولئیسلام وەلموسلمین ئەحمەد سافی لەمیانەی گوتارەکانی نوێژی هەینی کەربەلادا وتراوە هاووڵاتیانی ئێراقی ئازادن لە دەربڕینی هەڵوێست و ڕوانگەکانیان بەشێوازی ئاشتیانەو بەئاراستەی بەرەڤانی لە دەسەڵاتداری وڵات و بەدوور لە هەرچەشنە فێرکردن و زەخت و گوشارێکی دەرەکی.

مەرجەعە باڵا مەزنەکەی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر ڕێفۆڕمی ڕاستەقینە کە گەل خوازیاریەتی وتیشی هەرچەشنە خۆگنخاندنێک لەو بوارەدا دەبێتە هۆی ڕەنج و کوێرەوەری زۆرتری هاووڵاتیان و بەردەوامی ناجێگیری و بشێوی لە ئێراق دا .

ئایەتووڵڵا سیستانی بانگهێشتی سەرجەم لایەنە ڕامیاریەکانی وڵاتەکەشی کرد بۆ تێ گەیشتن لەو هەڕەشەو کێشەکانی کە هەنووکە  ئێراق تووشی هاتوەو بە ڕاشکاویش وتی کە سەرجەم لایەن و ڕەوتەکان دەبێ لەو پەیوەندیەدا خاوەنی هەڵوێستێک بن.

سەرپەیڤ