کانونی دوھەم 25, 2020 10:02 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی رابەرانی موقاومەی عێراق لە ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک لە خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی

رابەرانی موقاومە و کاربەدەستانی عێراقی رێزیان گرت لە ئامادەبوونی پڕ جۆش و خرۆش و میلیۆنیی خەڵکی ئەم وڵاتە لە خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی لە بەغدا.

قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق رۆژی هەینی لە تووتێکدا روو لە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا گوتی : ئامادەبوونی میلۆنیی گەلی عێراق لە خۆپشاندانی دژی ئەمریکایی روون و ئاشکرا بوو کە ئەگەر ئەمریکیەکان لە عێراق نەچنەدەر ، لە عێراق دەریان دەکەین ، ئەوە بەڵێنی موقاوەمەیە .

هادی عامری رابەری هاوپەیمانیی فەتحیش جەختی کردەوە ، عێراقیەکان یەکدەنگ خوازیاری کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان بوون .

بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراقیش جەختی کردەوە ، گەلی عیراق سوورە لەسەر مافی سەروەریی  وڵاتەکەیان .

موقتەداسەدر سەرۆکی رەوتی سەدری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامیەک خوازیاری هەڵوەشانی هەموو رێککەوتنامە ئاسایشیەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بوو و جەختی کردەوە حکومەت دەبێ هەموو بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا دابخات .

 موقتەداسەدر جەختی کردەوە ، بەغدا دەبێ سنووری ئاسمانیی خۆی لە سەر هەڵمەتە سەربازیەکانی ئەمریکا دابخات .

شەقامەکانی بەغدا لە کات و ساتە بەراییەکانی رۆژی هەینی شایەتی یەکێک لە بێ وێنەترین دیمەنەکانی ئامادەبوونی جەماوەر بوون . ئەو خەڵکەی هاواری ئازادی و سەربەخۆیی و کۆتایی هاتنی داگیرکاریی لەشکەریانی ئەمریکیان  بە گوێچکەی جیهان گەیاند .

 تاقمەکانی موقاوەمەی ئیسلامیی ، کەسایەتیە دینیەکان و رابەرانی سیاسی و نیشتمانیی عێراق ، خۆپێشاندانی دژی مانەوەی هێزی ئەمریکی لە عێراقیان بە رۆژی سەروەریی نیشتمانیی و هەندێ کەسیش بە هاوشێوەی شۆڕشی 1920 و چوونەدەری سەرشۆڕانەی ئیستعماری بریتانیا لە خاکی عیراق زانیوە .

سەرپەیڤ