کانونی دوھەم 25, 2020 11:04 Asia/Tehran
  • حزبوڵڵای لوبنان : خۆپێشاندانی میلۆنیی گەلی عێراق جەختکردنەوە لەسەر دژایەتی کردنی داگیرکاری بوو

حزبوڵڵای لوبنان خۆپێشاندانی میلۆنیی رۆژی هەینی لە عێراقی وەک جەختکردنەوەی دوبارەی خەڵکی ئەم وڵاتە لەسەر دژایەتی کردنی بە تەواوەتیی ئەوان لە گەڵ داگیرکاریی ئەمریکا ناوبرد .

بە پێی راپۆرتی ئاژانمسی هەواڵی میهر ، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای رێزگرتن لە کۆبوونەوەی میلۆنیی خەڵکی عیراق رایگەیاند : ئامادەبوونی بەرفراوانی گەلی عێراق لە خۆپێشاندانی رۆژی رابردوودا نیشانەی یەکیەتی و یەکڕیزیی ئەوان لە رووبەڕووبونەوەی داگیرکاریی ئەمریکایە .

شەقامەکانی بەغدا لە کات و ساتە بەراییەکانی رۆژی هەینی شایەتی یەکێک لە بێ وێنەترین دیمەنەکانی ئامادەبوونی جەماوەر بوون . ئەو خەڵکەی هاواری ئازادی و سەربەخۆیی و کۆتایی هاتنی داگیرکاریی لەشکەریانی ئەمریکیان  بە گوێچکەی جیهان گەیاند .

 تاقمەکانی موقاوەمەی ئیسلامیی ، کەسایەتیە دینیەکان و رابەرانی سیاسی و نیشتمانیی عێراق ، خۆپێشاندانی دژی مانەوەی هێزی ئەمریکی لە عێراقیان بە رۆژی سەروەریی نیشتمانیی و هەندێ کەسیش بە هاوشێوەی شۆڕشی 1920 و چوونەدەری سەرشۆڕانەی ئیستعماری بریتانیا لە خاکی عیراق زانیوە .

 

سەرپەیڤ