کانونی دوھەم 25, 2020 15:19 Asia/Tehran
  • حبزوڵڵای عێراق : شۆڕشی گەلی عێراق تا کشانەوەی ئەمریکا لەرۆژاوای ئاسیا درێژەی هەیە

گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کردەوە لەسەر درێژەی شۆڕشی خەڵکی ئەم وڵاتە تا کشانەوەی بە تەواوەتیی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق و تێکڕای ناوچەی رۆژاوای ئاسیا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، گوردانەکانی جزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند : گەلی عێراق سەلماندی بە یەکدەنگی و یەکڕیزی دەتوانێ لە بەرامبەر سەرەڕۆیی ئەمریکیدا ڕاوەستێ .

 کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق جەختی کردەوە : گەلی عێراق لە خۆێشاندانی دژی ئەمریکی رۆژی رابردوودا ، ئەم قسەیان بە گوێی جیهان گەیاند کە داگیرکەرانی ئەمریکی لە بەینونەهرەیندا جێگایەکیان نیە .

شەقامەکانی بەغدا لە کات و ساتە بەراییەکانی رۆژی هەینی شایەتی یەکێک لە بێ وێنەترین دیمەنەکانی ئامادەبوونی جەماوەر بوون . ئەو خەڵکەی هاواری ئازادی و سەربەخۆیی و کۆتایی هاتنی داگیرکاریی لەشکەریانی ئەمریکیان  بە گوێچکەی جیهان گەیاند .

 تاقمەکانی موقاوەمەی ئیسلامیی ، کەسایەتیە دینیەکان و رابەرانی سیاسی و نیشتمانیی عێراق ، خۆپێشاندانی دژی مانەوەی هێزی ئەمریکی لە عێراقیان بە رۆژی سەروەریی نیشتمانیی و هەندێ کەسیش بە هاوشێوەی شۆڕشی 1920 و چوونەدەری سەرشۆڕانەی ئیستعماری بریتانیا لە خاکی عیراق زانیوە .

سەرپەیڤ