کانونی دوھەم 26, 2020 08:20 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حیزبوڵڵای ئێراق بەرامبەر بە سیستەمی پاتریۆت لە ئێراق

یەکەی بەرگریی مووشەکیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای ئێراق لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت کە دامەزرانی سیستەمی پاترۆیت لە ئێراق، پێش بە پەلامارە شیمانەییەکان بۆ سەر هێزی ئەمریکایی ناگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی تابناک؛ یەکەی مووشەکیی گوردانەکانی حیزبووڵلای  ئێراق ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە بانگەشەی کاربەدەستانی پێنتاگۆن سەبارەت بە دامەزرانی شیمانەیی سیستەمی پاتریۆت لە ئێراق بۆ پاراستنی هێزە ئەمریکاییەکان و وتی کە ئەو سیستەمە وسیستەمە هاوچەشنەکانی  پێش بە پەلامارە شیمانەییەکان ناگرێ. بە پێی نووسینگەی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین لەو بەیاننانەمەیدا هاتووە: سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا ناسراو بە پاتریۆت و سیستەمەکانی هاوچەشنی بێ گومان ناتوانن پێش بە پەلامارەکانی ئێمە بگرن."

گوردانەکانی حیزبوڵڵا لە بەیاننامەکەی خۆیدا راشکاوانە رایگەیاند: ئێمە ئامادەی بەرگرین و  لە بانترین ئاستی هێز و دەسەڵاتداین بۆ وەبەر پەلامار دانی بنکە سەربازییەکانی دوژمنان و تەواو خاپوور کردنیان.

چەن کاربەدەستی سەربازیی  ئەمریکایی شەوی پێنجشەممە  بانگەشەیان کرد کە پێنتاگۆن  ئەگەری زۆرە بۆ پاراستنی هێزەکانی لە ئێراق ، سیستەمێکی بەرگریی مووشەکی لەم وڵاتە دابمەزرێنێ.