شوبات 07, 2020 09:03 Asia/Tehran
  • فەرمانی عەبدولمەهدی لەسەر لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی نەجەف

سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی بەرەوپێش بردنی کاروباری ئێراق فەرمانی لێکۆڵینەوەی دەرکرد سەبارەت بە ڕووداوە خوێناوییەکانی ڕۆژی چوارشەممەی نەجەف.

مەیدانی"سەدرەین" ی نەجەف ڕۆژی چوارشەممە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی نیوان ناڕازییان و لایەنگرانی موقتەدا سەدر ناسراو بە "کڵاو شینەکان" بوو کە لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانانەدا لانیکەم هەشت کەس کوژران و سەد کەسیش بریندار بوون.

ڕووداوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی نەجەف خوێناویترین ڕووداو بووە لە سەرجەم ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.

"یاسین یاسری" وەزیری ناوخۆی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی بەرەوپێشەوە بردنی کاروباری ئێراق فەرمانی پێکهێنانی لێژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی نەجەفی دەرکردووە.

پاش ئەوەی محەممەد تەوفیق عەلاوی شەممەی ڕابردوو وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق ناسێندرا و بوو بە بەرپرسی پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت، موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە داکۆکی لە سەرۆک وەزیرانی نوێ، داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد یارمەتیدەری هێزە ئەمنییەکان بن لە پێشگری بە جم و جۆڵی ئاژاوەگێڕان و هەروەها پێشگری بە خاپوور کرانی شوێنە گشتییەکان و داخرانی ڕێگا و شەقامەکان.

سەرپەیڤ