شوبات 10, 2020 17:56 Asia/Tehran
  • دەسپێکی چوونەدەری جەنگاوەرانی ئەمریکایی لە ئێراق

ئەندامێکی کومسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارلمانی ئێراق ڕایگەیاند کە چوونەدەری چەکدارانی ڕەشەکوژی ئەمریکی لەچەند بنکەیەک لە ئێراق دەستی پێ کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس عەلی غانمی ئەندامی کومسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارمانی ئێراق ئەمڕۆ لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک دا وتی : چەکدارانی ئەمریکی جێگیر لەچەند بنکەیەکی وڵاتەکەی دەستیان کردوە بە بردنەدەری هێزەکانیان بەڵام پێداگرن کە لە دوو بنکە هەولێرو حەین ئەسەد دا بمێننەوە ، بەڵام خەڵک و پارمانی ئێراق پێداگرن لەسەر چوونەدەریان لەسەرجەم بنکەکان.

دوابەدوای پەلاماری ڕەشەکوژی ئەمریکا بۆسەر بەغدا لە سێی مانگی ژوئیە کە شەهیدکرانی سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی  فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیسی جێگری حەشدی شەعبی ئێراقی لێ کەوتەوە .

 پارلمانتارانی ئێراق ڕۆژی پێنجی ژانویە دەنگیان دا بە گەڵالەی دەرکردنی جەنگاوەرانی ئەمریکیی لە وڵاتەکەیان .

پارلمانی ئێراق هەروەها خوازیاری بەرگرتن لە کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە ئاسمانی وڵاتەکەیان بوون بەهەر هۆیەک.

سەرپەیڤ