شوبات 10, 2020 19:38 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ئۆپەڕاسیۆنی حەشدی شەعبی و ئەرتەشی ئێراق لە دەڤەری جزیرە

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو بەدژی ڕەشەکوژەکان لە دەڤەری جزیرەی سەربە پارێزگەی نەینەوای باکووری ڕۆژئاوای ئێراق بە هاوکاری ئەرتەشی ئەو وڵاتە دەست پێ کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئێراق ئەمڕۆ لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە بەئامانجی خاوێن کردنەوەی دەڤەری ناسراو بە جزیرەی سەر بە پارێزگەی نەینەوای وڵاتەکەی لە چنگ پاشماوەکانی داعش و ڕزگارکردنی ئەو ناوچە ئۆپەڕاسیۆنێکی نوێ یان بە هاودەنگی ئەرتەشی ئێراق دەست پێ کردوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی حەشدی شەعبی دا کوتراوە لەمیانەی ئەو ئۆپەڕاسیۆنەدا هێزی ئاسمانی ئەرتەش و یەکەی جبەخانەیی و دژی زرێپۆش ی حەشدی شەعبی یش بەشدارە.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕێکخراوی ڕەشەکوژی داعش لە ئێراق شکستی خواردوە بەڵام پاشماوەی ئەو ڕێکخراوە هەروا لەو وڵاتتەدا خۆیان حەشار داوەو ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئێراق و ڕێکخراوی بەرگری جەماوەری لەپێناو خاوێن کردنەوەی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە لە بوونی ئەو ڕەشەکوژانە بەشێوەی پلانی جۆراوچۆری  شەر هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ