شوبات 11, 2020 09:21 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق لە ناوچەی جەزیرە

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی بە یارمەتیی سوپای ئێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی نوێیان دژ بە تیرۆریستانی ناوچەی "جەزیرە" لە پارێزگای نەینەوا دەست پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بە مەبەستی پاکتاو کردنی ناوچەی ناسراو بە "جەزیرە" لە پارێزگای نەینەوا لە پاشماوەکانی داعش و پاکتاو کردنی بە گشتیی ئەو ناوچەیە، ئۆپەراسیۆنێکی تازەی بە هەواهەنگی سوپای ئێراق دەست پێ کردووە.

لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزی ئاسمانیی سوپای ئێراق و یەکەی ئەندازیاری سەربازی و دژە زرێیی حەشدی شەعبی پێکەوە هاوکاری دەکەن.

وێرای ئەوەی کە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق تووشی شکست هاتووە، بەڵام پاشماوەکانی ئەو گرووپە ئێستایش هەر بە شێوەی پرژ و بڵاو لەم وڵاتەدا بوونیان هەیە و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئێراقییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ پاکتاو کردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی ئۆپەراسیۆنیدا هێشتیاش هەر بەردەوامە.

سەرپەیڤ