شوبات 13, 2020 07:20 Asia/Tehran
  • گوشاری ئەمریکا بۆسەر ناتۆ بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق

وەزیری بەرگریی ئەمریکا بانگێشتنی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی وڵاتەکەی لە رێکخراوی ناتۆ بۆ زیادکردنی هێزەکانی لە رۆژاوای ئاسیای دوپاتکردەوە و بۆ جارێکی دیکە لەم رێکخراوەی ویست هێزەکانی لە عێراقدا بەهێز بکات .

بەپێی رپاۆرتی ئیرنا ، مایک ئێسپێر رۆژی چوارشەممە بۆ پاسادانی چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند : بەرزبوونەوەی ئاستی فەرمانبەریەتی ناتۆ لە عێراق مانای ئەوەیە کە هەندێ لە هێزە ئەمریکیەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ بنکە نێوخۆییەکان و لەسەر راهێنان چڕ ببنەوە یان بۆ ناوچەی دیکە بنێردرێن .

 ئێسپێر وتیشی  دەیهەوێ شایەتی ئامادەبوونی زیاتری ناتۆ لە ناوچەکەدا بێ تا پێش بگیردرێ بەوەی کە ناوی دزەکردنی ئێران .

 بە دوای پەلاماری تیرۆریستیی ئەمریکا لە بەغدا لە سێی ژانیڤەری کە بووە هۆی شەهید بوونی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانیی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبیی عێراق ، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق پێنجی ژانیپڤەری چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە عێراقیان  پەسەند کرد .

سەرپەیڤ