شوبات 13, 2020 16:18 Asia/Tehran
  • پتر لە ١٠ کوژراوو بریندار لەئاکامی تەقینەوەیەکی ڕەشەکوژیی لە خانەقینی ئێراق

تەقینەوەیەکی ڕەشەکوژیی لەنزیک شاری "خانەقین"ی سەربە پارێزگەی دیالەی عێراق، پتر لە ١٠ کوژراوو برینداری لێکەوتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی  ئەلسومەرییە، لەئاکامی پەلاماری ترۆریستی بۆ سەر گرووپێک لە شارومەندان و هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە نزیک گوندی "بەهاری تازە" نزیک شاری خانەقەین،٢ کەسی سێڤیل کە پیاوێک لەگەڵ کورەکەی بوو گیانی خۆیان لەدەست داوە.

هەروەها لەکاتی  جێبەجێکردنیی قووربانیانی ئەم پەلامارە ترۆریستییە لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبایەک ١١ کەس بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە عێراقییەکان،لەنێوان برینداران چوار هێزی ئاسایشتی سوپای عێراق لەوان ئەفسەرێک بەرچاو دەکەون.

گرووپی ترۆریستی داعش لەمدواییە پەلامارگەلێکی کردووە بۆ سەر ناوەندی ئاسایشتی و سەربازی بەتایبەت لە ستانەکانی دیالە لە رۆژهەڵات و سەلاحەدین و کەرکووک لە باکووری عێراق دابووە.

سەرەڕای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق،هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ترۆریستییە لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە دان و ناوبەناو پەلاماری ترۆریستی ئەنجام ئەدەن. 

سەرپەیڤ