شوبات 19, 2020 08:25 Asia/Tehran
  • عەللاوی ناوی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی ئەمڕۆ دەنێرێتە پارلمانی ئێراق

نوێنەری بەرەی دەوڵەتی یاسا لە ئێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بریارە ئەمرۆ چوارشەم نێوە فەرمیەکان بداتە هێزە ڕامیاریەکان و سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی کە ناوی وەزیرە پێشنیارکراوەکانی لەخۆ دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەلعالەم عالیە نەسیف"ی پارلمانتاری سەر بە بەرەی دەوڵەتی یاسا لە پارمانی ئێراق وتی: بێتوو پارلمان دژبەر بێ لەگەڵ بەربژێرە پێشنیارکراوەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ هەر وەزارەتخانەیەک عەللاوی بژارەی دیکەی لەبەر دەست دایە.

ئەو پارلمانتارە ئێراقی یە هەروەها وتیشی  بێتوو هێزە ڕامیاریەکان ناوی بەربژێرەکانی دەوڵەت وەربگرن ، ئەو لیستە بەئامانجی تاوتوێ بۆ پارلمانتارەکان بەڕێ دەکاو لەلایەکی دیکەشەوە ئەندامانی پارلمانیش ٧٢ کاژێر کاتێان داوا کردوە بۆ شرۆڤەی ئەو ناوە ناسێندراوانە ، هەر بۆیە کۆبوونەوەی دەنگ وەرگرتن سەرەتاکانی هەفتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێ.