شوبات 23, 2020 16:44 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان دژی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

هەزارن کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی شەممە بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی خۆپیشاندانیان ساز دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناڕازییان لە حاند گەندەڵی و نەبوونی ڕاژەکاری و دەرفەتەکانی کارو پیشە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

خەڵک لەناوەندی شاری سۆلەیمانی دروشمگەلێکیان دژی گەندەڵی و ڕەوشی ناڵەباری هەرێمی کوردستانی عێراق بەرزکردەوە.

لە سەر بنەمای تازەترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەدا ٣٦ـی حەشیمەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی مانگانە کەمتر لە ٤٠٠ دۆڵاڕ دەژین. ئەم خۆپیشاندانە لە حاڵیکدا بەڕێوە دەچێت کە بەشگەلێکی عێراقیش لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو نائارام بووە.