عه‌لاوی: سبه‌ینێ ده‌نگ به کابینه‌که‌م ده‌درێت و شکۆ بۆ ئێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه
شوبات 26, 2020 16:53 Asia/Tehran
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕایگه‌یاند، سبەینێ دەنگ بۆ یەکەم کابینە دەدرێت کە کاندیده‌کانی سەربەخۆ و پاکن".
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ڕایگه‌یاند، "سبەینێ پێنج شه‌ممه دەنگ بۆ یەکەم کابینە دەدرێت کە کاندیده‌کانی سەربەخۆ و پاکن، هه‌روه‌ها ماف بۆ گەل و شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێننەوە".
عه‌لاوی ڕاشیگه‌یاند، "سبه‌ینێ پێکەوە بە گەل و نوێنەر و بەربژێران و هێزە سیاسی و نیشتمانییەکانەوە لاپەڕەی پشکپشکێنە تێدەپەڕینین و عێراقێکی ئازادی بەهێز و شکۆمەند دەبینین".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه تا ئێستا کورد، سوننه و به‌شێک له شیعه‌کان له‌میکانیزمی دیاریکردنی کاندیده‌کانی کابینه‌که‌ی عه‌لاوی ناڕازین.