ئادار 23, 2020 17:54 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ وەلانانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە

بەرپرسی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی پەرلەمانتاران پێ لە سەر ئەوە دادەگرن کە ئەگەر بێتوو سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان لە ڕاسپاردنی «عەدنان زورفی» بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ نەکشێتەوە، لە دەسەڵات وەلادەنرێت.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ «عەدنان فیحان» سەرۆکی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە زۆربەی نوێنەرانی پەرلەمان لەدژ "بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری عێراق بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاسای بنەڕەتی، سکاڵایان بەرزکردۆتەوە، گوتیشی: ئەگەر بێتوو بەرهەم ساڵح لە بڕیارەکەی نەکشێتەوە، پەرلەمانتاران ڕێ لە پەسەند کران و دەنگھێنانی کابینەکەی زورفی دەگرن.

فیحان بەئاماژە بەوەی کە بەرهەم ساڵح مافی زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراقی زەوت کردووە، پێشی داگرت: ڕێبەرانی شیعە لە عێراق ڕایانگەیاندووە کە، سەرۆک وەزیران دەبێ ڕەزامەندیی هاوپەیمانیی فەتحی لە سەر بێت و ئینجا عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقیش وەک زۆربەی سەرۆک فراکسیۆنەکان بەفەرمیی بەرامبەر ڕاسپێردرانی زورفی بۆ پیکهێنانی کابینەی تازە ناڕەزامەندیی دەربڕیوە.

«عەدنان فیحان» سەرۆکی فراکسیۆنی «سادیقون» لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردووە: «بەرھەم ساڵح» بە گوێرەی خەزی سیاسیی خۆی دەجوڵێتەوەو ھەوڵ د ەدات ھەتا ئەم ھەل و مەرجەی ئێستای عێراق بقۆزێتەوەو بڕیارەکەی لەمەڕ ڕاسپاردنی «عەدنان زورفی» بۆ پێکھێنانی کابینەی دەوڵەت نایاساییە.

ناسێندرانی «عەدنان زورفی» پارێزگاری پێشووی نەجەفی پیرۆز بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی عێراق لە لایەن سەرۆک کۆماری  ئەم وڵاتەوە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی کۆتلە شێعەکان لەوانە ھاوپەیمانیی ھادی عامری، نوری مالکی، فالح فەیاز، ڕەوتی حیکمەو پارتی فەزیلەدا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق سێ شەممەی ڕابردوو «عەدنان زورفی»ی بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە ڕاسپارد.

سەرپەیڤ