ئادار 24, 2020 07:50 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێراق کۆرۆنای بە چەلنجێکی پڕمەترسی بۆ هەموو جیهان زانی

سەرۆک کۆماری ئێراق ڤایرۆسی کۆرۆنای بە چەلنجێکی پڕمەترسی و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ هەموو جیهان وەسف کرد و پێی داگرت لە سەر گرینگایەتیی چوونە ڕێزی هەوڵە نیودەوڵەتییەکانەوە بۆ پێشگری بە بڵاوبونەوەی لەوە زیاتری ئەو ڤایرۆسە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک کۆماری ئێراق ڕایگەیاند: "بەرهەم ساڵح" لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەدا لەگەڵ وەزیری تەندرووستی و سەرۆکی ناوەندی قەیرانی ئێراق، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە ئێراق باروودۆخی ئەم وڵاتەی لە بواری قەیرانی کۆرۆنا خستە بەر باس و لێکدانەوە.

"بەرهەم ساڵح" لەو کۆبوونەوەیەدا وتی: گرینگایەتیی هاوکاریی گشتی بۆ پێشگری بە  بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر کردنی هەواهەنگی و پێوەندیی بەسوود و ڕێک و پێکی نێوان ناوەندە جۆربەجۆرە دەوڵەتییەکان و شاروومەندان بە مەبەستی زاڵ بوون بە سەر ئەم نەخۆشییە و هەروەها بەردەوام بوونی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەم بواردا گەلێک پێویستە.

وەزارەتی تەندرووستیی ئێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بە تۆمار کرانی سێ حاڵەتی دیکەی مردن ژماری گیانلەدەسداوانی کۆرۆنا ڤایرۆس گەیشتۆتە ٢٣ کەس و هەژماری تووشبوانیش گەیشتۆتە ٢٦٦ کەس.

سەرپەیڤ