ئادار 26, 2020 18:22 Asia/Tehran
  •  بە ڕۆکێت ھێرش دەکرێتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی بە ڕۆکێتی سەر ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی عێراقیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ئەلئەخبارییەی عێراق، سێ ڕۆکێت سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گردوپەڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق، زەنگی مەترسیی باڵوێزخانەکە لاپاش داکەوتنی ئەو ڕۆکێتانە زرینگاوەتەوە. ھەتا ئەم ساتە وردیاتێکی زیاتر لەم بارەیەوە نەدرکێندراوە.

کەسان و تاقمە نەنماسزاوەکان لە ماوەی حەوتەکان و مانگەکانی ڕابردوو لە چەندین قۆناغ دا ڕۆکێتیان ناوە بە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچە سەوزە ئاسایشتییەکەی بەغداوە.

زۆرێک لە خەڵک و تاقمەکانی عێراقی خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی بۆ کشانەوەی ئەم  ھێزانە تێپەڕاندووە.

 

سەرپەیڤ