ئادار 29, 2020 08:38 Asia/Tehran
  • زورفی : یەکێک لە سەریەتیەکانم بەڕێوەبردنی هەڵبژارنی بەروەختە

فەرمانبەری پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەتی داهاتووی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی بەروەخت و شەفاف راگەیاند .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، عەدنان زورفی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێ گوتی یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەتەکەی دابین کردنی داوا و خواستی ناڕازیان لە رێگەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت و شەفافە.

زورفی لە چاوپێکەوتنی باڵوێزانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لە عێراق  هاوخەمی  نیشاندا لە گەڵ ئەم وڵاتانە بە هۆی لە دەستدانی سەدان شارومەند بە هۆی لە دەستدانی سەدان شارومەند بە هۆی تووشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا.

 سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی کابینیە نوێی عێراق رۆژی هەینی جەختی کردبووەوە لەسەر هەوڵی خۆی بۆ وەلانانی کەند و کۆسپەکانی سەر رێگەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەروەها پێشکەش کردنی ناوی وەزیرانی کابینە لە کەمتر لە یەک مانگدا .