تەقینەوەی 4 گوللە هاوەن لە باقووبە
ئادار 29, 2020 08:56 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئاسایشیی رۆژی شەممە رایانگەیاند چوار گوللە هاوەن لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی شاری باقووبە ناوەندی پارێزگەی دیالە کەوتوونە خوار .
بە پێی ئەم راپۆرتە گوللە هاوەنەکان لە ناحیەی عیبارە کەوتوون لە باکووری رۆژهەڵاتی باقووبە .
بە پێی هەواڵەکە ، راپۆرتە بەراییەکان دەڵێن ئەم رووداوە زیانی گیانیی نەبووە .
پارێزگەی دیالەی رۆژهەڵاتی عێراق لە ناوەندە سەرەکیەکانی ئامادەبوونی پاشماوە و شانە نهێنیەکانی داعشە .
تیرۆریستان دوو حەوتە لەمەوبەریش لە پەلامارێکی بە هاوەن بۆ سەر مزگەوتێک لە شاری دووزخورماتوو ی پارێزگەی سەلاحەدین ، سێ کەسیان بریندار کرد .