ئادار 29, 2020 16:09 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی ئێراقی ئاشکرای کرد: ئەمریکا پیلانی بۆ کوودەتا لە ئێراق داڕشتووە

پەرلەمانتارێکی ئێراقی لە پیلانی ئەمریکا بۆ کوودەتا دژی بەغدا لە رێگەی تیرۆریستانی داعشەوە هەواڵی دا.

 محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بۆ کوودەتا دژی عێراق خەریکی پلان داڕشتنە و بۆ ئەو مەبەستە لە تیرۆریستانی عێراقی کەڵک وەردەگرێ.

وتیشی: بەڵگەگەلێک لە بەردەستن کە نیشان دەدەن ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە خەریکی پیلان داڕشتنە و هەوڵ دەدا باڵە بێدەنگ و شاراوەکانی داعش لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، نەینەوا و دیالە چالاک بکاتەوە.

بەلداوی جەختیشی کرد کە میدیاگەلی هەندێک وڵاتی عەرەبی بەستێنی کەنداوی فارس کەمتاکورت ئەو پیلانەی ئەمریکایان ئاشکرایان کردووە و دانیان بەوەدا ناوە کە ئەمریکا لە ئێستادا گوشاری خستۆتە سەر بەغدا بۆ ئازاد کردنی زیندانییە داعشییەکان بە بیانووی کۆرۆناوە.