ئادار 29, 2020 16:24 Asia/Tehran
  • ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان به‌ کۆرۆنا له‌ ئێراق چووتەسەر

ژماره‌ی تووشبوان به‌ کۆرۆنا له‌ عیراق بۆ 547 که‌س به‌رزبوه‌وه‌ و ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدانیش گه‌یشته‌ 42 که‌س.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و ژینگەی‌ عیراق بڵاویکردەوە، لەمیانەی‌ پشکنینە بەردەوامەکانی‌ تاقیگەکانی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ 32 حاڵەتی‌ دیکەی‌ تووشبوون بە ڤایرۆسی‌ کۆرۆنای‌ نوی تۆمارکراوە.لەبارەی‌ شوێنی‌ توشبووەکانیشەوە تەندروستی‌ عێراق رایگەیاندووە، حه‌وتیان لە رەسافە، هه‌شت لە بەسرە، پێنج لە نەجەف، 11 لە کەربەلا و یەک حاڵەتیش لە شاری‌ پزیشکی‌ تۆمارکراوە.

هاوکات وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق راشیگەیاند، 12 حاڵەتی‌ چاکبوونەوە تۆمارکراوە کە حەوت لە سلێمانی‌ و سێ لە دهۆک و یەک حاڵەتیش لە پارێزگای‌ دیوانیە.بە پێی‌ راگەیەندراوەکەی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق، لە 24 کاتژمێری‌ رابردوودا هیچ حاڵەتێکی‌ گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوە.کۆی‌ توشبووانی‌ کۆرۆنا لە عیراق گەیشتووەتە 547 کەس و 42 حاڵەتی‌ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، 143 توشبووش چاکبونەتەوە.