ئادار 29, 2020 18:18 Asia/Tehran
  • ڕوسیا: ئەمریکا لە عیراق شکستی هێنا

سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمریکا بۆ زیاترکردنی گرژییەکان لە گروپە چەکدارەکانی عیراق، تەنانەت لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سیاسەتێکی هەڵەی واشنتنە کە هەر لە سەرەتاوە شکستی هێناوە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی خەڵک ،  لکسی پوشکۆف سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی هەواڵگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا لە تویتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زیاترکردنی ئاڵۆزییەکانی عیراق لە لایەن ئەمریکاوە هەڵەی ڤاشنگتۆنە کە نابێتە هۆکارى سەرکەوتنی له عیراق.

وتیشی”دۆخی ئێستای عیراق ئەوە نیشان دەدات کە ئەمریکا شکستی هێناوە لە ڕووی سەربازییەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەمریکا واز لە سیاسەتی هەڵەی خۆی ناهێنێت، تەنانەت لەمکاتەدا کە جیهان سەرقاڵە بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەوان بەنیازن پەرە بە شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان لە عیراقدا بدەن، بەو هیوای گرووپە چەکدارەکانی عیراق لەناو ببەن، بەڵام پێشبینی دەکەم ئەم سیاسەتە نابێتەهۆی سەرکەوتنی ئەمریکییەکان، چونکە هەر لە سەرەتاوە ڕوونە کە شەڕێکی شکستخواردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی" کەی وەن" لە کەرکوک لەگەڵ سوپای عیراق ڕێککەوتنێک واژوو دەکەن و هێزەکانی ئەمریکا سەربازگەکە چۆڵ دەکەن.