ئادار 31, 2020 07:54 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی ھێرشی داعش لە پارێزگای دیالەی بەرپەرچ دایەوە

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا باسی بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی نەسیم ، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە ھێرشی چەکدارانی سەر بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ناوچەی «نەفتخانە»ی پارێزگای دیالەیان بەرپەرچ  داوەتەوەو تیرۆریستانیان ناچار کردووە ھەڵبێن.

ئەمە سێھەمین ھێرشی بێ ئەنجامی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پارێزگای دیالە بووە لە ماوەی سێ ڕۆژی ئەم دواییە. 

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواوە. 

زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق وەکوو دوایین بنکەی داعش لەو وڵاتەدا ڕزگار بکەن . بە ڕزگار کرانی یەکجاریی ئەم پارێزگایە لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا تەواو بوو

حەشدی شەعبیی داگری تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ دا دوای ئەوەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بڕێک لە ناوچەو شارەکانی عێراقی داگیر کرد بە پێی فەتوای ئایەتوڵڵا سەییدعەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق و هاوکات لەگەڵ کەوتنی شاری موسڵ لە دەهەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٤ دا پێکھات و لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە ڕەزامەندیی پەرلەمانی عێراق برایە ژێر دەستەڵاتی سەرکردایەتی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتەوە.