ئادار 31, 2020 08:00 Asia/Tehran
  • تەندروستیی عیراق ٨٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عیراق٨٣ توشبووی تری بەکۆرۆنا راگەیاندو ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە، کۆی توشبووان لەعیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتوەتە ٦٣٠ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە راگەیەنراوەکەیدا جەختی کردووە: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان ٨٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون لەپارێزگاکانی عیراق، لەرەسافەی بەغدا دوو حاڵەت، شاری پزیشکی بەغدا حاڵەتێک و بەشی کەرخی بەغداش ١١ حاڵەت، لەپارێزگای بەسرەش١٠ حاڵەت، لەنەجەف ١٨حاڵەت، کەربەلا سێ حاڵەت، موسەنا ١٢ حاڵەت، هەروەها چوار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەکۆرۆنا لە نەجەف و واست و دیالە تۆمارکراون.

لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە رایگەیاندوە: لەهەولێر ١٠ حاڵەت و لەدهۆک دوو حاڵەتی و سلێمانیش ١٤ حاڵەت تۆمارکراون.