نیسان 01, 2020 16:51 Asia/Tehran
  •  سەر لێشێواوی ئەمریکا لە عێراق

سەرۆکی سەندیکای ڕادیۆ تەلەڤزیۆنەکانی عێراق بە ئاماژە بە شکستی ئەمریکا لە عێراق گوتی: ئەمریکاییەکان لە عێراق دا سەرلێشێواو و داماو بوونە.

"حەمید ئەلحسەینی" سەرۆکی سەندیکای ڕادیۆ تەلەڤزیۆنەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتوویژ لەگەڵ ئیرنا هاوکات لەگەڵ جەختکردن لە سەر ئەمەی ئەمریکاییەکان لە عێراق دا نووشووستیان هێناوە گوتیشی:  پاشەکشەی ئەمریکاییەکان بە هۆی ئامادەبوونی باڵای جەنگی و ڕووحی هێزەکانی مۆقاومەی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بوو.

 ئەلحسەینی بەئاماژە دان بە هەراو هوریان میدیایی لە بارەی ڕاگواستن وگەیاندن و جمو جووڵەکانیی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکاییەکان لەبەر ئەمەی هێمای پوو وچەڵی خۆیان بە لای خەڵکی جیهان بپارێزن و ڕووحیە بدەن بە هێزەکانی وابەستە و دارو دەستی خۆیان لە عێراق، ئەم شەڕی پرۆپاگەندەییان خستە ڕێ. ئاسمانی بەغدا و زۆرێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو شایەتی فڕینی بەربڵاو پەیتا پەیتای فڕۆکەکان، کوپتێرەکان و فڕۆکە بێسەرنشینەکانی ئەمریکایی بووە. 

سەرپەیڤ