داهاتی نه‌وت 50% که‌می کردووه
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی مانگی رابردوو وڵاته‌که به‌رێژه‌ی 50% که‌میکردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌کدا داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، داهاتی نه‌وت به‌رێژه‌ی 50% که‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش دەبێتە مایەی قوڵبوونەوەی زیاتری قەیرانەکان لە وڵات‌دا، کە بە دووهەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت دادەنرێت لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، مانگی رابردوو نزیکەی 105 ملیۆن بەرمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراوه و داهاته‌که‌ی نزیکه‌ی سێ ملیار دۆلار بووه، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه مانگی شوباتی ئه‌مساڵ 98 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەکەش نزیکەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
ئه‌مڕۆش جارێکی دیکه بەهۆی زیادبونی قەبارەی نەوتی ناو کۆگاکانی ئەمریکا و زیاتربونی ناکۆکی و ململانێکانی نێوان وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک، نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و نزیکبوەوە لە نزمترین ئاست کە لە دوای ساڵی 2002ەوە کە تۆماریکردبێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ململانێکانی نێوان ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک بەردەوامە و هێشتا نەگەیشتون بە رێککەوتن بۆ ئەوەی لەم مانگەدا کۆببنەوە، ئەوەش وایکرد جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزێتەوە.