ئێران: جموجوڵه‌کانی ئه‌مریکا له ئێراق کاره‌سات بۆ ناوچه‌که ده‌هێنێت
نیسان 02, 2020 16:42 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مریکا ڕێز له‌گه‌ل و په‌رله‌مانی ئێراق ناگرێت و له‌و وڵاته ناکشێته‌وه".
وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، "جموجوڵکانی ئه‌مریکا له عێراق دۆخێکی کاره‌ساتبار بۆ ناوچه‌که به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و سه‌قامگیریی ناوچه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داواش له ئه‌مریکا ده‌کات "ڕێز له ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و حکومه‌ت و په‌رله‌مان بگرێت و له‌و وڵاته بکشێته‌وه".
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌کاتێکدایه، ئه‌مریکا سیستمی به‌رگریی موشه‌کی له هه‌ریه‌که له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار و سه‌ربازگه‌یه‌کی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان جێگیرکردووه.