نیسان 03, 2020 09:29 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی دوو مەکۆی تیرۆریستانی لە دیالە خاپوور کرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازیی عێراق باسی خاپوور کرانی دوو مەکۆی تیرۆریستانی کرد لە ھەڵمەتی ئاسایشتیی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی دیالە ھاوڕێ لەگەڵ لەشکری پێنجەمی سەوادەو پۆلیسی دیالەو حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری عێراق دەستیان کردووە بە گەڕان و پشکنینی ناوچەو گوندەکانی  ئەلعالی، ئەلتەنبەرە، ئەلئەسیوەد، ئەلمەعدان، سەنسەل، ئەلخیلانی، عەرەب حەماده، مەلا عیلوان، جەمیل حەسون، نەجم اعەبدوڵڵا، ئەلدەوالیب، ئەلبوجاید و مەنسووریه.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتووە کە لەم ھەڵمەتەی گەڕان و پشکنین دا مەکۆیەکی تیرۆریستان ھەڵگری ١٠ بۆمبا لە گوندی «موحەممەد عەزیز»و ھەروەھا مەکۆیەکی ھەڵگری بۆریی کانزایی ئامادەی چێکردنی بۆمبا لە ئەلئەسیوەد دۆزراوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازی و ئاسایشتیی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە ئەم دوو مەکۆیە لە لایەن یەکەیەکی ئەندازیاریی لەشکری پێنجەمی سەوادەوە خاپوور کران.