زورفی: دەستبەرداری حکومەت نابم
نیسان 05, 2020 07:25 Asia/Tehran
عەدنان زورفی رەتی دەکاتەوە دەست لە پێکهێنانی حکومەت هەڵبگرێت و کارنامەی کابینەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، عەدنان زورفی سهرۆک وهزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومهت رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری پێکهێنانی حکومەت نابێت و ئەمڕۆش کارنامەی کابینەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات و داواش دەکات، کۆبوونەوەیەک بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی رێکبخرێت.
زورفی، جەختی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کردەوە، کە شەرعیەتی لە پەرلەمانەوە وەرگرتبێت و وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی شەقامی عێراقی بێت، کاریش بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دۆخی ئابووری و سەروەری یاسا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هاوسەنگی لە پەیوەندیییە نێودەوڵەتییەکان دەکات.