نیسان 06, 2020 16:54 Asia/Tehran
  • عەدنان زورفی: بە پاڵپشتیی پەرلەمانتاران و ڕەوتە سیاسیەکان ڕاسپێردرام بۆ پێکهێنانی کابینە

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق پێی داگرت، بەپاڵپشتیی نوێنەرانی پەرلەمان و ژمارێک لە لایەنە سیاسیەکان ڕاسپێردراوم بۆ پێکهێنانی کابینە.

عەدنان زورفی پارێزگاری پێشووی نەجەف و سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی هاوپەیمانیی نەسر کە سێ حەوتە لەمەوبەر لە کۆشکی "سەلام"ی شاری بەغدا لەلایەن بەرهەم ساڵح، ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فدراڵ، وتی: بەپاڵپشتیی نوێنەرانی پەرلەمان و ژمارێک ڕەوتی سیاسی و لەحوزوری دەیان کەس لە پەرلەمانتاران، ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی کابینە.

زورفی لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقییەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خوازیاری بەڕێوەچوونی خێرای کۆڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەیە بۆ دانی دەنگی متمانە بە کابینەی پێشنیارکراوی، پێی داگرت؛ سەرۆکایەتی پەرلەمان، کاتی بەڕێوەچونی دانیشتنەکە لەداهاتوویەکی نزیکدا دیاری دەکا.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی کرد بە دامەزرانی چەندین پەیوەندیی جۆراوجۆر لەگەڵ ژمارێک لە وڵاتاندا بۆ وەرگرتنی پێشنیازە نێودەوڵەتییەکان و ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی لە دەسپێکی قۆناخێکی نوێدایە.

زورفی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە پێویستیان نییە بە سەربازیی کران و قەیرانی کرانی ڕەوشی ئاسایشی لەناوچەدا، وتی کە عێراق پێملی هیچ جۆرە کێشەیەکی نوێی سەپێندراو نابێ.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێڕاق بەئاماژە بەوەی کە پێویستیان هەیە بە پێداچوونەوەی ڕاستەقینە بە گشت سیاسەتە ئابوریەکاندا، جەختی کرد، شەراکەت و هاوکاریی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەڕێی ئابوریەوە ئەنجام دەگرێ.

زورفی وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە داهاتی نەوتی عێراق هی جەماوەری ئەو وڵاتەیە، بوونی ئیرادەیەکی شاراوە بۆ نەخرانەگەڕی هەرچەشنە پرۆژەیەک لەو وڵاتەی باسکرد و جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی لەناوبرانی ئەو ئیرادە نهێنیانە کە ڕێگرن لەبەردەم جێ بەجێ کرانی پرۆژە و گەڵاڵە جۆراوجۆرەکان.

زورفی وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە عێڕاق پێویستی نییە بەئامادەبوونی سوپای وڵاتانی بیانی و هێزە ئاسایشیەکانی عێراق توانای پێویستیان بۆ بەرەڤانی کردن لە وڵات هەیە، ڕایگەیاند کە لە هەلومەرجی ئێستادا، ئامادەبوونی سوپای وڵاتانی دیکە لە وڵاتەکەی، هیچ سودو قازانجێکی نییە.