ئۆپراسیۆنی سوپای ئێراق بە دژی پاشماوەی داعش لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە
سەرچاوەکانی ئاسایشیی ئێراق باسی دەستپێبوونی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی سوپای ئەم وڵاتەی کرد بۆ پاکتاوکردنی سارای ئەنبار لە پاشماوەی داعش .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی سومەریە نیووز، ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی پشکنین و پاکتاو کردنی سارای ڕۆژاوایی ئەنبار کە هەتا نەینەوای باکووری لە پارێزگەی ئەنبار درێژەی هەیە، دەست پێکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی پشکنین و پاکتاوکردنی سارای ڕۆژاوایی ئەنبار هێزی سوپا، پۆلیس، حەشدی عەشایری ، بەشدارن.
سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق ، هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پڕژوبڵاو دەست دەدەنە کردەوەی تیرۆریستی.
تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی دووهەزار وچواردە، بە داکۆکی ماڵی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە وان عەرەبستان بەپەلامارکردنە سە ئێرا، بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکووری و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەی داگیر کرد و تاوانکاری بێ وێنەی ئەنجام دا.
دوابەدوای ئەوەش ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.
هێزی ئێراقی بەیارمەتی ڕاوێژکارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەڤدەی نوامبەری ساڵی دووهەزاروحەڤدە ، توانیان شاری راوە سەربە پارێزگەی ئەنبار، ئازاد بکەن.
بە ئازاد کرانی ئەم شارە بەکردەوە کاری داعش لە ئێراق تەواو بوو.