May 20, 2020 00:37 Asia/Tehran
  • ئامادەکرانی بەرنووسێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی سەعودی

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باسی ئامادە کرانی بەرنووسی بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی عەرەبستانی سەعودیی کردووە لە بەر ھەنگاوە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە دژی گەلی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فاڕس،«فاڵح خەزعەلی» ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا پتر لە پێنج ھەزار سەعودی بە ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستی، ھەوڵی قەڵاچۆی خەڵکی عێراقیان داوە، ھەر بۆیە بەرنووسێک بۆ بە تاوانکار ناساندنی ڕژێمی سەعودی لە پەرلەمانی عێراق ئامادە کراوە.

خەزعەلی وتیشی: بە دەست بە کار بوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە گوێرەی ئەو دەستەڵاتەی کە یاسای بنەڕەتی بە پەرلەمانی داوە، قۆناغە پێویستەکانی ئامادەکردنی ئەم بەرنووسە تێپەڕ دەبێت.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، ھەزاران کەس لە شارومەندانی عەرەبستانی سەعودی لە ڕیزی تاقمە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان لە سووریاوعێراق دا کاڕی تیرۆریستاییان ئەنجام داوەو زۆربەی ئەو داعشیانەش کەھێرشی خۆکوژانەیان ئەنجام داوە ھەر عەرەبستانی بوونە.

سەرپەیڤ