May 25, 2020 13:25 Asia/Tehran
  • تێکشکانی پەلامارێکی داعش لە سامەڕای عێراق

پەلامارێکی داعش لە شاری سامەڕای سەربە پارێزگای سڵاحەدین تێکشکێنرا.

 

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی شاری سامەڕا لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردوە:" تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەکانی لیوای 314 یان لە خۆرئاوایی شاری سامەڕا داوە".

رونیشکراوەتەوە:" پەلامارەکە لەلایەن سوپای عیراقەوە تێشکێنراوەو رێگە لەپێشڕەوی تیرۆرستان گیراوە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" لەماوەی مانگی رابردوودا چەند جارێکە داعش لەسامەڕا کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات".

سەرباری تێکشکانی داعش لە عێراق ، شانە نووستووەکانی داعش لە ھەندێ ناوچەی عێراق وەخۆکەوتوونەوە و بەینابەین روودەکەنە کاری تیرۆریستیی .