May 26, 2020 03:57 Asia/Tehran
  • لەشکرییەکی پایەبەرزی عێراق تووشی جەڵتەی مێشک ھات

لەشکرییەکی پایەبەرزی عێراق لە پاش ئەوەی کە تووشی جەڵتەی مێشک ھات بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدای پێتەختی عێراق، میدیاکانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە ھەوڵێکدا باسی جەڵتە لێدانی بەرپرسێکی پایەبەرزی  سەربازیی ئەم وڵاتەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی عێراقەوە ، سەرلەشکر «عەبدولحسەین ئەلتەمیمی» سەرکردەی بنکەی ھەڵمەتی بەغدا ڕۆژی ڕابردوو توشی جەڵتەی مێشک ھات و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. 

دوابەدوای ئەم ڕووداوە لە ئێستادا «قەیس ئەلموحەمەداوی» بۆ پڕکردنەوەی جێگای «عەبدولحسەین ئەلتەمیمی» ھەڵبژێردراوە و سەرکردایەتیی بنکەی ھەڵمەتی بەغدای گرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ